دوو پۆلیس كوژران و بكوژەكەش بە برینداری دەستگیركرا

11/03/2019 - 07:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لە شاری هەڵەبجە دوو پۆلیس كوژران و تۆمەتباری ڕووداوەكەش پێشمەرگەیەكەو دەستگیركراوە.

(بەرزان عوسمان) وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕو تەقەكردن لەناو بازاڕی شاری هەڵەبجە دوو كارمەندی پۆلیس كوژراون، كە تەمەنیان (34 – 35) ساڵەو دانیشتووی هەڵەبجەن.

هەروەها ئاشكراكراوە، تۆمەتباری ڕووداوەكە پێشمەرگەیە لە هێزەكانی (70) و تەمەنی (32) ساڵەو بە برینداری لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە.

ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی بە هۆكاری شەڕەكە نەكردووەو ڕاگەیەندراوە، كە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

 

 

 

ئـ . كـ