بۆدابەشكردنی پۆستەكان،سبەینێ پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

11/03/2019 - 16:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سبەینێ هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كۆدەبنەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كەدەست كوردیو كەوتون بریارە سبەینێ سێ شەممە هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە شاری هەولێر كۆببنەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمەوە.


هەرچەندە پارتی رایگەیاندوە سەرۆكی پەرلەمانیان بۆ یەكیتی نیشتمانی داناوە بەلام یەكیتی تائێستا خۆی بۆوەرگرتنی ئەو پۆستە یەكلایی نەكردوەتەوە .


هەربەپێی زانیارییەكان یەكێتی پێی باشە لەجیاتی وەرگرتنی سەرۆكی پەرلەمان پۆستی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ وەربگرن.


جێگەی ئاماژەیە زیاتر لە 160 رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێپەردەبێت تائێستا پارتی و یەكێتی نەگەیشتونەتە رێكەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەت.


أ.س