17 ملیۆن دینار بۆ بانک دەگەڕێنێتەوە

12/03/2019 - 14:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ڵه‌ى ژمێریارییه‌وه‌ 17 ملیۆن دینار دیارنامێنێت، و ده‌كه‌وێته‌ لاى فه‌رمانبه‌رێكى په‌روه‌رده‌ ، فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.
 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی دهۆک لە راگەیێندراوێکدا رایدەگەیێنێت: " فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەناوی (هەڤاڵ حەسەن ساڵح)، بڕی 17 ملیۆن دینار زیادە هاتووەتە سەر مووچەکەی، بەڵام بەهۆی دەستپاکی پارەکەی بە نووسراوێکی فەرمی بۆ بانکی سەرهەڵدان لە دهۆک گەڕاندووەتەوە". 
هەڤاڵ حەسەن، فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی دهۆک راگەیاند: " دوێنێ چووینە بانک بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان وەربگرین، بەڵام 17 ملیۆن دینار زیادە هاتبووە سەر مووچەکەم و دواتر پەیوەندیم بە بەڕێوەبەرەکەم کرد و ئەمڕۆش پارەکەم بۆ بانکی سەرهەڵدان گەڕاندەوە". 
 ئەو فەرمانبەرە دەشڵێت: "بە نووسراوێکی فەرمی پارەکەم گەڕاندەوە بۆ بانکەکە و ئەوانیش سوپاسنامەیەکیان پێشکەشکردم". 
 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی دهۆک، دەستخۆشی لەو کارمەندە دەکات و کارەکەی بەرزدەنرخێنێت.