له‌سه‌ر دامەزراندنی فەرمانبەر بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

12/03/2019 - 15:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەبارەت بە دامەزراندنی فەرمانبەران بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت و بەڕێوەبەری گشتی دارایی كۆمسیۆنیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئێمە میلاكمان تەواوە و لە هیچ شوێنێك كەموكوڕیمان نییە.

زەردەشت حەسەن بەڕێوەبەری گشتی دارایی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی ڕاگەیاند، سەبارەت بە دامەزراندنی فەرمانبەران بۆ كۆمسیۆن پێموانییە كۆمسیۆن كارمەندی كەم بێت.

دەشڵێت “داواكردنی فەرمانبەر بۆ كۆمسیۆن، دەمێنێتەوە سەر سیاسەتی ئەنجومەنی كۆمسیاران، بەڵام ئێمە میلاكمان تەواوە و لە هیچ شوێنێك كەموكوڕیمان نییە”.