دواین زانیاری.. حكومه‌ت كه‌ی پێكده‌هێنرێت

12/03/2019 - 16:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

زیاتر له‌ 160 رۆژ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، تا ئێستا پارتی و یه‌كێتێ نه‌یان توانیوه‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت پێ بهێنن. به‌هۆی ناكۆكی نێوان باڵاكانی یه‌كێتی ئه‌و حزبه‌ زوو زوو داواكاریه‌كانی ده‌گۆڕێت.

به‌گوێره‌ی زانیاره‌یه‌كان یه‌كێتی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ پارتی، داوای زیادكردنی جێگرێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داواش ده‌كات پۆسته‌كه‌ بۆ ئه‌وان بێت. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا بریار وایه‌ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ دراوه‌ به‌گۆران و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم دراوه‌ به‌ یه‌كێتی.

بڕیاریشه‌ له‌ دوو رۆژی داهاتوودا، لێژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كۆببنه‌وه‌ و تاووتوێی پێكهێنان و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بكه‌ن.

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ، پارتی به‌ یه‌كێتی راگه‌یاندووه‌، پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موارده‌كرێته‌وه‌. سه‌ره‌تای مانگی داهاتووش سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ راده‌سپێردرێت .