یەكگرتوو داوای سەرۆكایەتی دوولیژنەی پەرلەمان دەكات

13/03/2019 - 11:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو - سلێمانی


ئەمڕۆ چوار شەممە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان بۆ دیاریكردنی سەرۆك و جێگری سەرۆكی لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە.


د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان تایبەت بە كوردیوی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوەو سەرۆك و جێگری سەرۆكی لیژنەكانی پەرلەمان دیاری دەكەن.


هەروەها ووتیشی: وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەمافی خۆمانی دەزانین دوو سەرۆك لیژنەو دوو جێگرو دوو بڕیاردەر وەربگرین و داوای سەرۆكی لیژنەكانی پەروەردەو نەزاهەش دەكەین.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە دوێنێ سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبویەوەو تیایدا ئەندامانی ١٤ لیژنە هەمیشەییەكەی پەرلەمان پەسەندكران.

 

 

س ب