مووچەیەكی تر دابەش دەكرێت

15/03/2019 - 11:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

وەزارەتی دارایی چاوەڕێی بڕێك پارە لە وەزارەتی سامانە سروستییەكان دەكات بۆئەوەی مووچەیەكی بێ پاشەكەوتی دیكە لەنێوان مانگەكاندا وەك پاشكۆ بدرێت بە فەرمانبەران.

ئەو پارەیەی كە بەغدا وەكو جیاوازی مووچە رەوانەی هەرێمی كردووە، نافەوتێت و تایبەت دەبێت بە مووچە.

رۆژی (12/3/2019) وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مانگی (3) ی ئەمساڵ و جیاوازی مووچەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵی بۆ هەرێم رەوانەكرد، كە بڕەكەی زیاترە لە (724) ملیار دینار.

لەبارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی پارەی جیاوازی مووچەی ئەو دوو مانگە، وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچەیەكی دیكەی بێ پاشەكەوت، چاوەڕێی بڕە پارەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەكات كە تائێستا وادەكەی نازانرێت.

بەپێی زانیارییەكانی ئێس ئێن ئێن، ئەوەش زانراوە، وەزارەتی دارایی بەرنامەی هەیە كە لەگەڵ پێدانی پارە لەسامانە سروشتییەكانەوە، پارەی جیاوازی مووچەی ئەو دوو مانگە بە پاشكۆیەك لەناو مانگێكدا خەرجبكرێت و بخرێتە بڕی مووچەی یەكێك لە سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی (2018).

 

 

ئـ . كـ