وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك ئاشكرا كرا

15/03/2019 - 19:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

هەفتەی رابردوو مووچەی بێ‌ پاشەكەوتی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دەستی پێكردو بڕیارە پێشی نەورۆز كۆتایی بەدابەشكردنی بێت.

ئەم مووچەیەی دابەشكرا، مووچەی مانگی (12) ی ساڵی رابردوو بوو، بڕیار وایە مووچەی مانگی (1) ی ساڵی (2019) مانگی داهاتوو دابەش دەكرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، مووچەی مانگی یەك لە (5/4) دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.