توێژێك داوای ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌كه‌نده‌كه‌نه‌وه‌

17/03/2019 - 14:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری لادانی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیدا له‌ له‌ ئێستادا قوتابیان داوای گه‌رانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی خوێندن ده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ لێیان براوه‌.

ژماره‌یه‌ك قوتابی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو گروپێكی فشریان پێكهێناوه‌ له‌ژێر هاشتاگی ( #دەرمالەی_قوتابیان_بگەرێننەوە ) له‌تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داوا له‌ رێكخراوه‌كانی قوتابیان و په‌رله‌مانتاران و كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ هاوكاریان بكه‌ن و فشار بخه‌نه‌ سه‌رحكومه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ خوێند بۆ قوتابیان.

 له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا  گروپی #دەرماڵەی_قوتاببیان_بگەڕێننەوە رایده‌گه‌یه‌نن "  ژیان و گوزەرانی قوتابي بارودۆخی ئابوریان لەهەر چینێکیتری کۆمەڵگا نالەبارتر بووە ،بەهۆی ئەوەی نە خاوەن کاری خۆیەتی و نە خاوەنی داهاتێکە ،بە هۆی ئەم دۆخەوە چەندین قوتابی وازیان لە خوێندنن هێناوە و ڕویان کردۆتە دەرەوەی وڵات ،و دەستیان کردوە بە پەیداکردنی بژێوی ژیانیان ، و سەرەڕای ئەوەی چەندین قوتابی ئەرکی بەخێوکردنی خێزانیان لەسەرە و ناچارن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان بۆ خۆیان و خێزانەکانیان و لە بارودۆخێکی تەواو نالەباردان."

هه‌رله‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا هاتووه‌ " داوا لە قوتابیـان و هەموو هاونیشتمانیێکی ئەم ولاتە دەکەین پشتگیریمان بکەن و داواکارین هەرچی زووە لایەنە پەیوەندیدارەکان بێن بەدەممانەوە و داوا لە رێکخراوەکان و ئەندامانی پەرلەمانیش دەکەین پشتگیری ئەم هەڵمەتەمان بکەن و پشتیوانی خۆیان دەرببڕن فشاری زیاتر بخەنە سەر لایەنی پەیوەندیدار لەپێناو وەرگرتنی مافی قوتابیـان."

له‌لایه‌كیتره‌وه‌ پێشتر مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌كه‌یكدا داوای گه‌رانه‌وه‌ی ده‌رماله‌ی قوتابیان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت " مه‌كته‌بی  سكرتاریه‌تی  رێكخراوی  گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان  داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان ده‌كه‌ین،هه‌موان ئاگادارن كه‌ قوتابیان ئه‌و چينه ن كه‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داراییان نیه‌ و به‌شێك له‌ قوتابیان له‌به‌ر كه‌م ده‌رامه‌تی وازیان له‌ خوێندن هێناوه‌، له‌ هه‌موو وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌ كان  ته‌نانه‌ت له‌ وڵاتانی جیهانی سێیه‌م حكومه‌ت پاڵپشتی و پشتگیری قوتابیان ده‌كات ده‌رماڵه‌ ده‌دات به‌ قوتابیان  تا ته‌واوكردنی خوێندن."

هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا رایده‌گه‌یه‌نن " ئێمه‌ وه‌ك ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵمه‌تێك راِده‌گه‌یه‌نین و  پاڵپشتی و پشتگیری قوتابیان ده‌بین،ئاماده‌ی هه‌موو جۆره‌ فشارێكی مه‌ده‌نین  بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان وداوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان ده‌كه‌ین به‌ده‌م داواكاریه‌كانی قوتابیانه‌وه‌ بێن و،چیتر ئه‌م چینه‌ نه‌بنه‌ قوربانی و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵایش به‌ره و دواوه نه روات."

لای خۆشیانه‌وه‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌له‌مانی كوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ كه‌مپینه‌كه‌ ده‌ربریوه‌ و شێكۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ رایگه‌یاند " ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی ده‌كه‌ین له‌كه‌مپینی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ له‌و خه‌مه‌دابوین و پشت به‌خوا هه‌موو رێكارێكی یاسایی بۆ ده‌گرینه‌به‌ر."

گرنگترین داواکاریەکانی كه‌مپینه‌كه‌ بریتیه‌ له‌:
ـ گەڕاننەوەی دەرماڵە بڕاوەکانی قوتابیان.
ـ زیادکردنی بڕی دەرمالەی خوێندن لە 60,000 بۆ 100,000
ـ پارەی خزمەتگوزاریەکانی وەک بروانامە و پشتگیری هەلبگیرێت لەسەر قوتابي .
ـ دامەزراندنی قوتابیـە یەکەمەکانی سەرکۆلێژەکان
ـ ـئەو قوتابیـانەی کە شایستەن و پلەی بەرزیان هەیە کارئاسانیان بۆ بکرێت بۆ خوێندنی ماستەر لەناوەخۆ و لەدەرەوەی ولات.