حزبە كوردستانیەكان: لەیادەكانی نەورۆزدا ئاڵای كوردستان لەكەركوك بەرزدەكەینەوە

17/03/2019 - 17:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ یەك شەممە حزبە كوردستانیەكان لە كەركوك كۆبونەوەو لەدوای كۆبونەوەكە ڕایانگەیاند: بەشداری ئاهەنگەكانی نەورۆز دەكەن و ئاڵای كوردستان هەڵدەكەن.


ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە حزبە كوردستانیەكان لە مەڵبەندی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كەركوك لەسەر پرسی بەشداریكردن لە یادەكانی نەورۆز كۆبونەوەو دواتر ڕایانگەیاند: بڕیاریماندا هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بەشداری یادەكانی نەورۆز بكەین.


هەروەها حزبە كوردستانیەكان ئەوەشیان خستەڕوو: لەیادی نەورۆزدا ئاڵای كوردستان بەرز دەكەنەوە
یادی نەورۆزی ئەمساڵ دەكەنەوە.

 

س ب