فراكسیۆنی یەكگرتوو: بڕینی دەرماڵەی قوتابیان مافێكی زەوتكراوە

18/03/2019 - 18:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - سلێمانی


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ وەزیری دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر خەتین بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری پێدانی دەرماڵەی قوتابیان.


د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان تاتایبەت بە كوردیوی ڕاگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو لەگەڵ وەزیری دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر خەتین بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت كێشەی قوتابیان چارەسەر بكرێت و دەست بە پێدانەوەی دەرماڵەكانیان بكرێت.


ووتیشی: بڕینی دەرماڵەی قوتابیان مافێكی زەوتكراوە كە لە قوتابیان كراوە، وە لەساڵی 2014 وە لە بودجەدا جێگیركراوە بەڵام بەداخەوە لەو لەو كاتەوە بودجەی حكومەت ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە.

 

 

 

س ب