وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک ڕاگەیەندرا

shko 23/03/2019 - 07:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئامادەکاریەکان بۆ دابەشکردنی بۆ مووچەی مانگی 1ی مووچەخۆرانی هەرێم ئەم هەفتەیە کۆتایی دێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو کە سەرەتای مانگی چوارە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بە "كوردیو" ڕاگەیاند هەفتەیەک بەر لە پشووەکانی نەورۆز لە لایەن گەنجینەکانەوە سەرجەم فەرمانگەکان ئاگادار کراونەتەوە کە لیستی مووچەی مانگی 1ی 2019ـەیان بە مەبەستی وردبینی کردن بۆ ڕەوانە بکەن.

سەرچاوەکه ئەوەشی ئاشکراکرد، کە كۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2019ی فەرمانبەر و موچەخۆران دەکرێت.

دڵنیایشیدا لەوەی مووچەی مانگی 1ی 2019 هاوشێوەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بەبێ پاشەکەوتە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ڕۆژی ٨ ی ئازار پاشکەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی هەڵوەشاندەوە، پاشئەوەی یاسایی بودجە چووە بواری جێبجێکردنەوەو بەغدا بڕی ٥٢٢ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد بۆ مووچەی مانگێک، هەروەها لە ٢٠١٩/٣/١٠ بڕی ٧٢٤ ملیاری دیناری تری وەک پاشماوەی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات و ئازار بۆ تەواوکردنی مووچەی ئەو مانگانە نارد بۆ هەرێم.