وەزارەتی دارایی هەرێم ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

shko 25/03/2019 - 13:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لەوەدەكەن بڕیاردرابێت موچە پێشخرابێت و دەشڵێت، هیچ بڕیارێك بۆ پێشخستنی دابەشكردنی مووچە نییە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردووە، ئەو خشتانەی تایبەت بەدابەشكردنی مووچە بڵاوكراونەتەوە هیچ پەیوەندیان بەوەزارەتەوە نییە و تاكو ئێستاش هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ ئەوەی دابەشكردنی مووچە كە ئێستا لە 5ی هەموو مانگێك دابەش دەكرێت پێشخرابێت بۆ 1ی مانگ هه‌وه‌رها چاوەڕوانی ناردنی 453 ملیار دیناری بەغداین و پارەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دەكەن بۆ ئەوەی دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بەهۆی ئەوەی عیراق بڕی 724 ملیار دیناری بۆ هەرێم ڕەوانە كردووە، لەئێستادا بڕی زیاتر لە 200 ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتە، بەڵام تاكو ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ ئەوەی بەم بڕە پارەیەی لەبەردەستە دابەشكردنی مووچە پێشبخرێت یان وەكو خۆی دابەش بكرێت.