پارتی: چاوەڕێی یەكێتی ناكەین و خەریكی كاری خۆمانین

25/03/2019 - 14:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


پێ دەچێت یەكێتی و پارتی لەسەر دابەشكردنی پۆست و پارە بە ئاسانی نەگەنە ڕێكەوتن و ئەندامێكی سەركردایەتی پارتیش ڕایدەگەیەنێت ئەوان خەریكی كاری خۆیانن و لەم مانگەدا سەرۆكی هەرێم دیاری دەكەن و مانگی داهاتووش سەرۆكی حكومەت.


ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردایەتی پارتی بە میدیای حیزبەكەی ووتوە " لەگەڵ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكەین بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام لەكاری خۆشمان بەردەوامین بۆ پێكهێنانی كابینەكە".


ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی دەڵێت: " كارەكانی پێكهێنانی حكومەت ڕاناوەستێت و سەرۆكی هەرێم و ڕاسپاردنی سەرۆكی حكومەت جێبەجێ دەكەین".


وتیشی لەم مانگەدا سەرۆكی هەرێم دیاری دەكەین و مانگی داهاتووش سەرۆكی حكومەتی هەرێم.