ئه‌م فەرمانگەیەش دوامی فه‌رمانبه‌رانی زیاد كرد

rebwar 27/03/2019 - 16:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
لە ئاگادارییەکیدا بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی روونیدەکاتەوە کە لەڕۆژی یەکشەممەی داھاتووەوە، دەوام دەبێت بە چوار رۆژ و لەمانگی داھاتووشدا دەوام دەبێت بە پێنج رۆژ لە ھەفتەیەکدا.

بە گوێرەی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، کە ئەمڕۆ ٢٧ی ٣ی ٢٠١٩، لە پەیجی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەینەوە کە لەڕۆژی یەکشەممەوە دەوام دەبێت بە چوار رۆژ لەھەفتەیەکدا و لە کاتژمێر (٨:٣٠) خولەکەکەوە دەستپێدەکات تا کاتژمێر (٢)ی پاش نیوەڕۆ.

ئەوەش روونکراوەتەوە، ئەم گۆڕانکارییە تا مانگی داھاتووە، بەشێوەیەک لە مانگی داھاتووەوە دەوام دەکرێتەوە بە پێنج رۆژ لە ھەفتەیەکدا، لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە.

logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved