كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی بەبێ‌ ئەنجام كۆتاییهات

SHKO 27/03/2019 - 19:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە سلێمانی كۆبونەوەی شاندی دانوستانكاری یەكێتی وپارتی كۆتاییهات و بەپێی زانیاریەكانی "كورديو" ئەمڕۆش پارتی و یەكێتی نەگەیشتونەتە ئەنجامی كۆتایی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كورديو كەوتوە،ئەمرۆش بۆجارێكی دیكە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردسیتان نەگەیشتونەتە ڕێكەوتنی كۆتایی وبریارە لە چە ند رۆژی داهاتوودا كۆبوونەویەكی دیكە ئە نجام بدەن لە شاری هەولێر.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كورديو کەوتووە یەکێتی مکوڕ بووە لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی، بەلآم پارتی ئامادە نەبووە داواکاریەکەی یەکێتی جێبەجێ بکات و سەرلەنوی پێشنیاری پێدانی وەزارەتی پێشمەرگەو چوار وەزارەتی تری خستۆتەوە بەردەم یەکێتی.