پەرلەمانتارێك : هەولێر مەكەن بەشوێنی مافیاو دزەكانی عێراق

شكۆ 28/03/2019 - 08:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئەگەر پەرلەمان و دادگا لەهەرێمی كوردستان ناتوانن بەرپرسە گەندەڵەكان و مافیاكانی نەوت لەسەر كار لابەرن و فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركەن، پایتەختی هەرێمی كوردستان مەكەن بەشوێنی مافیاو دزەكانی عێراق.

غالب محەمەد، پەرلەمانتار لەپەرلەمانی عێراق لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند، هەر كەسێك فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەردەچێ لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ڕاستەخۆ خۆی دەگەیەنێتە پایتەختی هەرێمی كوردستان كە هەولێرە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، ئەو كەسانەی دێنە هەولێر دەست دەكەن بە لێدوان دژبە حكومەتی عێراقی، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كەسەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەت سەرانی پارتی بەم كارانەیان سومعەتی هەرێمی كوردستانیان لەكەدار كردووە، هەولێریان كردوە بە لانكەی كۆنە بەعسی و گەندەڵ و مافیاكانی عێراق كە دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردن و گرتنیان بۆ دەردەچێ، لە هەولێر بەشێوەیەكی شاهانە دەژین.

غالب محەمەد ئەوەشی وتوە، ئەمانە نەك سودیان نەبووە بۆ كورد بەڵكو لە دێر زەمانەوە دژایەتی میللەتی كوردیان كردووە و زیانیان بە میللەتی كورد گەیاندووە، هەر ئەمان بوون دژبە مافە ڕەوا كانی كورد دەوەستانەوە، ئێستا بەهۆی ئەو كەسانەوە پەیوەندیمان لەگەڵ حكومەتی عێراق تێك دەچێت دوای بەزیانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەشكێتەوە. ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەوەش دەكاتەوە، ناكرێت بەهۆی ئەوەی كە ئەم جۆرە كەسانە كە لە پۆستەكانیان لادەدرێن بەهۆی گەندەڵی ئیداریەوە ئێمە زیانمان پێ بگات بۆ نمونە وەك ‌(نوفل عاگوب) پارێزگاری لەسەركار لادراوی نەینەوا كە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و لێدوان دەدات و دەڵێ من لە هەولێرم.


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved