مۆنۆمێنتی شەهیدانی کوردستان بەرەو لەناوچوون دەچێت

شكۆ 28/03/2019 - 08:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

مۆنۆمێنتی شەهیدانی کوردستان بەرەو لەناوچوون دەچێت و ناوەوە و دەرەوەی مۆنۆمێنتەکە بووەتە شوێنی حەوانەوەی سەگ و پشیلە، لە ژوورەوەش بەهۆی تۆپینی سەگەوە بۆنێکی ناخۆش لەناوی بڵاوبوەتەوە. بەشێك لەو كه‌رستانه‌ی پەیکەری پێ دروستکراوە، شکێنراون و بەشێکیان دزراون.

وەزارەتی شەهیدانیش دەڵێت: داوامان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردوە بیخاتە سەر وەزارەتەکەمان و پەرلەمانیش بەدواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ دەکات.

خه‌سره‌و جاف، ته‌لارساز و ئه‌ندازیاری مۆنۆمێنته‌كه‌ ده‌ڵێت: "پرۆژەکە پشتگوێ خراوە و بەرەو لەناو چوون دەچێت ئەو دەڵێت بەشێک لە مادەی پەیکەرەکان دزراون".

له‌كاتێكدا كه‌ مۆنۆمێنتەکە سەر بە بەشی پرۆتۆکۆڵی ئەنجوومەنی وەزیرانە، فوئاد ته‌ها، وته‌بێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌ڵێت: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان داوای لە ئەنجووومەنی وەزیران کردووە، مۆنۆمێنته‌كه‌ بخاتە سەر وەزارەتەکەیان، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه‌ و چاوەرێی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانن.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامەنیدا سه‌وسه‌ن میرخان، سه‌رۆكی لێژنه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌ڵێن ده‌دات، لە دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌ماندا بیخەنە بەرنامەی کاریان و بەدواداچوونی بۆ بکەن.

ئەو مۆنۆمێنتە هیچ کارمەند و بەرێوبەرایەتێکی بۆ دانەمەزرێنراوه‌، تەنها سێ پاسەوانی لە زێرەڤانی رۆژانە پاسەوانی دەکەن، له‌كاتێكدا شوێنەکەی فراوانە و پێوستی بە پاسەوانی زیاتره‌. ئەم مۆنۆمێنیتە لە ساڵی 2010 ـه‌وە دروستکراوە، بڕی 18 ملیۆن و پێج سەد هەزار دۆلاری تێچووە.


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved