لەبەر بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو لەدوكان هۆشداری بە 10 گوند دەدرێت

28/03/2019 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

قایمقامیەتی چەمچەماڵ هۆشداری دەداتە دانیشتوانی (10) گوندی سنوری ناحیەی ئاغجەلەرو خاوەنی پرۆژە گەشتیاری و كێڵگە پەلەوەری و حەوزەكانی ماسی و كانەكانی چەو و لم كە ئەمڕۆ بەشێكی دیكەی ئاوی بەنداوی دوكان بەردەدرێتەوەو ئاستەی ئاوی زێیەكە بەرزدەبێتەوە.

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئاگادارییەكی بەپەلەی بۆ دانیشتوانی (10) گوندی سنوری ناحیەی ئاغجەلەر بڵاوكردەوە، لەو ئاگادارییەدا هاتووە، ئاگاداری دانیشتوانی گوندەكانی سەر زێی ناحیەی ئاغجەلەر كراوەتەوە كە ژمارەیان (10) گوندە، بەپێی ئەو زانیاریانەی دراوە ئەمڕۆ بڕێكی تری ئاوی بەنداوی دوكان بەردەدرێتەوەو ئاستی ئاوەكە بۆ یەك مەتری تر بەرزدەبێتەوە.

رونیشیكراوەتەوە: بۆیە داوا لەخاوەنی پرۆژە گەشتیاری و كێڵگە پەلەوەری و حەوزەكانی ماسی و كانەكانی چەو و لم دەكەین لەو سنورە كەلوپەلەكانیان دوربخەنەوە لە حەرەمی زێ بۆ ئەوەی پارێزراوبن.