پاشه‌كه‌وتی موچه‌ چۆن ده‌درێته‌وه‌ به‌ موچه‌خۆران؟

28/03/2019 - 13:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 
دوای هه‌ڵگرتی پاشه‌كه‌وه‌تی موچه‌ی فه‌رمانه‌به‌ران ، له‌ ئێستادا فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕی چاره‌نووسی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیانن و له‌ئێستاشدا فراكسیۆنی یه‌كگرتووش و پرۆژه‌ یاسای "گێرانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكان"ی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌ بۆ چۆنیه‌تی دانه‌وه‌ی موچه‌ پاشه‌كه‌تكراوه‌كان به‌ فه‌رمانبه‌ران.
 
به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردیو به‌رواری 31ی 3ی 2019، دوا واده‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی‌ پڕۆژه‌یاساكان به‌ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان و له‌ ئێستاشدا په‌رله‌مانتاران فراكسۆنی یه‌كگرتووش له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌ یاسایان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌ تایبه‌ت به‌ شێوازی گێرانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكان.
 
 له‌ڕێگه‌ی‌ پرۆژه‌یاسای گێرانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكان حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌یاسا پابه‌نده‌كرێت كه‌ موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان بكرێته‌ قه‌رزو بخرێته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌ت و هه‌ره‌وه‌ها  دروستكردنی‌ ژماره‌ حسابی تایبه‌ت به‌موچه‌خۆران كه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ زانیارییان له‌سه‌ر موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت.