گرژیه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی زیاتر ده‌بن

28/03/2019 - 16:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌ پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ یاسای كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن پارتی به‌ پاڵپشتی ته‌واوی گۆران ئیتر قۆناغی كاركردنی پارتی و په‌راوێزخستنی یه‌كێتی ده‌ستی پێكرد و یه‌كێتیتش بێمنته‌ی خۆی ده‌ربریوه‌ له‌كاره‌كانی پارتی .

به‌پێی زانیاره‌یه‌كان له‌ دواین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی یه‌كێتی  كه‌ نه‌گیشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن شاندی یەكێتی جارێكی تر جەختی لەسەر داواكارییەكانی كردەوە، لە كۆی چوار پۆستی باڵا دەبێت دوانیان بۆ یەكێتی بێت بریتین له‌  (وەزیری ناوخۆ- سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش- وەزارەتی سامانە سروشتییەكان- سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە)، له‌ به‌رامبه‌ریشدا شاندی پارتی لەسەر هەڵوێستی خۆی سوڕبووه‌ و ئاماده‌ نه‌بووه‌  هیچ یەكێك لەو چوار پۆستە بە یەكێتی بدات به‌ڵام ره‌زامه‌ندی داوه‌ كه‌ جێگره‌كانیان یه‌كێتی بێت.

له‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنی شاندی  پارتی چەند جارێك لە كۆبونەوەكە چونەتەدەرەوە بەمەبەستی گەیاندنی داواكارییەكانی یەكێتی بە سەركردایەتی حزبەكەیان، بەڵام پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان بێ ئەنجام بوون، سەركردایەتی پارتی ئامادە نەبوو هیچ یەكێك لەو پۆستانە لە حكومەتی نوێدا بە یەكێتی بدات‌.

 دواین پێشنیازی پارتی بۆ یەكێتی بریتی بووه‌ له‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ " سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ، جێگری سەرۆكی هەرێم،جێگری سەرۆكی حكومەت ، وەزیری تەندروستی ،وەزیری پەروەردە ،وەزیری كشتوكاڵ ، وەزیری خوێندنی باڵا، وەزارەتی پێشمەرگە، دەستەی وەبەرهێنان، جێگری وەزیری ناوخۆ، جێگری وەزیری سامانە سروشتییەكان، جێگری وەزیری دارایی، جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە" وه‌ربگرێت و به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌مه‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌ و دەستپێشخەرییەكی نوێیان خستوەتە بەردەم شانده‌كه‌ی پارتی به‌شێوه‌یه‌ك یەكێتی ئامادەیی خۆی نیشانداوە (5) وەزارەت لە كابینەی نوێ وەرگرێت، بەڵام بەمەرجێك یەكێك لە وەزارەتەكان وەزارەتی ناوخۆ بێت، بەڵام ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ بە یەكێتی نەدرێت ئەوا دەبێت ژمارەی وەزارەتەكانی بۆ بكرێت بە (6) وەزارەت، له‌ وه‌ڵامدا پارتی ئەم پێشنیازەشی رەتكردوەتەوە.

دوای بێ ئه‌نجام بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ پارتی رایانگەیاندووە، لەمە زیاتر چاوەڕوانی یەكێتی ناكات‌و دەست بە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت‌و كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكات، وەفدی یەكێتیش بێمنەتی خۆیان راگەیاندووە.