ڤیدیۆ .. به‌نداوی دوكان له‌ لێواری پڕ بوون دایه‌

31/03/2019 - 14:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ ،  به‌م هۆیه‌وه‌  لافاو لە زۆربەی ناوچەكان دروستبووه‌ بەرێوەبەری بەنداوی دوكان ئاشكرای ده‌كات، ئاوی بەنداوەكە لە لێواری پڕبوندایەو تەنها (93) سانتیم مەتری ماوە بۆ پڕبوون.

 حەمە تاهیر جەلال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان  رایگەیاند: رێژی ئاوی بەنداوی دوكان گەیشتۆتە (510,07)  مەتر لە روی ئاستی دەریاوەو تەنها (93)  سانتیمی ماوە بۆ پڕبوون، چاوەڕێدەكەن بەهۆی ئەم شەپۆلە بارانەی ناوچەكەی گرتەوەتەوە بەنداوەكە پڕببێت و  دۆخی بەنداوەكە باشەو هیچ مەترسیەكی لەسەر نییە و لەئەگەری پڕبوونی، ئاوەكە بەردەدەنەوە،بەڵام لە ئەگەری بەردانەوەی ئاوی بەنداوەكانی ئێران و تەقینی بەنداوەكانیان مەترسی دروست دەكات.

 ن.ش