سلێمانی... هێزەئەمنیەكان بەزەبری هێز بڵاوەیان بەخۆپیشاندەران كرد

01/04/2019 - 10:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو - سلێمانی


ئەمڕۆ لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان گردبونەوەو لەشاری سلێمانی هێزەئەمنیەكان بەزەبری هێز بڵاوەیان بەخۆپیشاندەران كرد.


پەیامنێرمان بێستون محمد لەبەردەم بینای زانكۆی سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەشێك لە قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگانی سلێمانی لەبەردەم بینای زانكۆی سلێمانی گردبونەوەو داوای گەڕانەوەی دەرماڵەكان دەكەن.


هەوەها ووتیشی: لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بە زەبری هێز بڵاوە بەخۆپیشاندەران كراو دەست بەسەر چادرەكانیان گیراو ڕێگری لە ڕوماڵی دەزگاكانی ڕاگەیاندیش دەكرێت.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان بە هەماهەنگی گەورەترین هەڵمەتیان لەژێرناونیشانی "دەرماڵەی قوتابیان بگەڕیننەوە" ڕاگەیاندو هەوڵەكانیان خستۆتەگەڕ بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەی قوتابیان.

 

 

س ب