فراكسیۆنی یەكگرتوو: نابێت هێزە ئەمنیەكان پێچەوانەی یاسا مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بكەن

01/04/2019 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو - سلێمانی


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پشتگیری لەداواكاری قوتابیان دەكەین و پێویستە هێزە ئەمنیەكانیش پێچەوانەی یاساكان مامەڵە نەكەن.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆو پەیمانگاكان لە پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی دەستی پێكرد، لەو بارەیەوە د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كەلەبەردەم بینای زانكۆی سلێمانی ئامادەبوو بە كوردیوی ڕاگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو پشتگیری تەواومان لە قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان كردوەو لە ئێستادا پشگتیری لە داواكارییەكانیان دەكەین.


لەسەر بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانی قوتابیانی زانكۆو پەمانگاكان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی ووتی: نابێت هێزە ئەمنیەكان پێچەوانەی یاسا مامەڵە لەگەڵ گردبونەوەو قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان بكەن.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان بە هەماهەنگی گەورەترین هەڵمەتیان لەژێرناونیشانی "دەرماڵەی قوتابیان بگەڕیننەوە" ڕاگەیاندو هەوڵەكانیان خستۆتەگەڕ بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەی قوتابیان.

 

 

س ب