وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات، لەئێستادا لە كۆبونەوەدان

01/04/2019 - 16:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیوـ سلێمانی


پاش نیوەرۆی ئەمرۆدووشەممە 1ی نیسانی 2019 وەفدیكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كردو لەئێستادا لە كۆبونەوەدان.


وەفدەكەی یەكێتی نیشتمانی لە هەریەكەلە سەعدی ئەحمەد پیرە و باڤێڵ تاڵەبانی و لەتیف شیخ عمرو عەدنانی حمەی مینا پێكهاتبوو لەلایەن ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو پێشوازیان لێكرا و لەئێستاشدا هەردوولا لە كۆبونەوەدان.


بریاریشە پاش كۆبونەوەكە هەردوولا كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لەبارەی ناوەرۆكی كۆبونەوەكەوە ئەنجامبدەن.


أ.س