كەلار... بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەكانیان قوتابیانی زانكۆو پەیمانگاكان گردبونەوە

02/04/2019 - 11:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ سێ شەممە بەشێك لە قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كەلار گردبونەوەو داوای گەڕانەوەی دەرماڵەكانيان دەكەن.


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە بەشێك لە قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كەلار گردبونەوەو داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بە زوترین كات بڕیاری گەڕانەوەی دەرماڵەكانیان بدەن.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان بە هەماهەنگی گەورەترین هەڵمەتیان لەژێرناونیشانی "دەرماڵەی قوتابیان بگەڕیننەوە" ڕاگەیاندو هەوڵەكانیان خستۆتەگەڕ بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەی قوتابیان.

 

 

 

س ب