مەسعود بارزانی: یەك چركە چاوەڕێ ناكەین و حكومەت پێك دەهێنین

03/04/2019 - 10:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دەرگا بەڕووی یەكێتیدا دادەخات و هۆشیاری توندیان ئاڕاستە دەكات بەوەی لەمڕۆ چوار شەممەوە یەك دەقە چاوەڕێی یەكێتی ناكەن و حكومەت پێك دەهێنن.


مەسعود بارزانی لە میانەی وتارێكیدا كە لە پێشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر پێشكەشی كرد ووتی: " دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پارتی هەموو هەولێكیدا و گفتوگۆی لەگەڵ لایەنەكان كرد بۆ پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ لایەنە براوەكان و دەرفەتی پێویستمان بەشێوەیەكی تەواو، بەڵام ئێستا گەشتینە قۆناغێك ئێتر ناتوانین چاوەڕێ بكەین و هیچ پاساوێكیش قبوڵ ناكەین".


مەسعود بارزانی هۆپشیرای توندی دایە یەكێتی و ووتی" كاتی چاوەڕوانی تەواو بووە و پەرلەمان لەمڕۆوە دەست دەكات بە ڕێو شوێنی پێویست بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و دواتر ڕاسپاردنی سەرۆك وەزیرانی حكومەت".


وتیشی" هەرچەند تا ئێستاش چاوەڕێین هەموو لایەنە براوەكان بەشداری حكومەت بكەن، بەڵام لەمڕۆوە ئیتر چاوەڕوانی كەس ناكەین بۆ یەك چركە.