دوو بڕیاری گرنگ لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم

SHKO 05/04/2019 - 07:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دوو بڕیاری سەبارەت بە تەرخانکردنی پارە بۆ دوو پڕۆژە دەرکرد.

 

لەنوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، کە واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری لەسەرە، تیایدا هاتووە، بڕیار دراوە بە تەرخانکردنی بڕی (٢٧٥) ملێۆن و (٣١٩) هەزار دینار، بە مەبەستی چاککردنەوەی رێگای نێوان (هیزۆب- سکتان)، کە ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی کۆیە تەرخاندەکرێت.

 

لە نوسراوێکی تری وەزارەتی دارایدا هاتووە، بڕیار دراوە بە تەرخانکردنی (٢٧٦) ملیۆن و( ٢٤٦) هەزار دینار، بە مەبەستی پڕۆژەی چاککردنەوەی رێگای نێوان( کۆیە- هەولێر و کۆیە- سلێمانی) کە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی کۆیە تەرخاندەکرێت.

ئەلبوومی وێنەکان