سلێمانی... بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەكان گردبونەوە دەستی پێكرد

06/04/2019 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو - سلێمانی


ئەمڕۆ شەممە بەشێك لە شۆفێرانی خۆڵ و خاشاك دژی خراپی ڕێگاوبانەكان گردبونەوەو هۆشداریش دەدەن لە ڕاگرتنی كارەكانیان.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەشێك لە شۆفێران و كرێكارانی شارەوانی سلێمانی دژی خراپی ڕێگاوبانەكان گردبونەوەو ئاماژەیان بەوەكرد: بەهۆی خراپی بەشێك لە شەقامەكان ئاستەنگی لە ڕایكردنی كارەكانیان دروست بوەو شارەوانی سلێمانیش بە بەرپرس دەزانن لەو گرفتە.


ئەو شۆفێرو كرێكارانە ئەوەشیان خستەڕوو: ئەگەر بێت ئەمڕۆ كێشەكەیان چارەسەر نەكرێت ئەوا سبەی كار ناكەن و بەوهۆیەوە خۆڵ و خاشاكەكانی ناو شاری سلێمانی لەناوبرێن.

 

 

 

س ب