دەزگای زانایانی یەكگرتوو كۆتای بەخولێكی زانستی ووتاربێژان هێنا

06/04/2019 - 11:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو - سلێمانی


ئەمڕۆ شەممە دەزگای زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆتای بەخولێكی زانستی ووتاربێژان هێناو بڕوانامە بەبەشداربوان بەخشرا.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بە ئامادەبونی مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەزگای زانایانی یەكگرتوو كۆتای بەخولێكی زانستی ووتاربێژان هێنا كە لەژێر ناونیشانی "ووتاربێژی كاریگەر هەوێنی چاكسازی كۆمەڵگەیە" سازی كردبوو.

د.تەها زەڵمی سەرپەرشتیاری خولەكە بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئێمە پێمانوایە مامۆستایانی ئاینی بە تایبەتی وتاربێژە بەڕێزەكان پێگەیەكی گەورەیان هەیە لە نێو كۆمەڵگەی كوردەواری و لە دڵ و دەروونی تاكی كوردیشدا ، كاریگەریشیان بۆ كۆمەڵگە كاریگەرییەكی راستەوخۆیە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" تاكو مامۆستا بە توانا و بەهێزتر بێـت كاریگەرییەكەشی زیاتر دەبێت ، ئێمەش ئەم خولەمان بۆ مامۆستایان كردووتەوە ، هاوشێوەی ئەو مامۆستایانەی هەڵگری بڕوانامەی باڵان لە زانكۆكان ، خولێك دەبینن ئەویش بە رێگەی وانەوتنەوە دەناسرێت ، ئەم خولەش بریتی بوو لە شیاندنی زانایان بۆ گەیاندنی ووتەیەكی كاریگەرتر و بە شێوازێكی هونەری زۆر نایاب ، بۆ ئەوەی ئەو پەیامە گەورەیەی پێیانە بگەیننە جەماوەر".

 

س ب