هەرێم... هەڵمەتێك دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دەستی پێكرد

07/04/2019 - 11:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە ئەمڕۆ یەك شەممەوە هەڵمەتێك دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان ئەنجامدەدرێت و منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ دەگرێتەوە.


د.ڕێكەت حەمەڕەشید وەزیری‌ تەندروستی‌ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆ یەك شەممەوە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان هەڵمەتی كوتان دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دەستی پێكردوە هەڵمەتەكەش پێنج ڕۆژ دەخایەنێت و لە هەڵمەتەكە دوو هەزار و 23 تیم بەشداری دەكات كە هەر تیمێك دوو كارمەندی تەندروستییە و 407 سەرپەرشتیار هەیە.


ئەوەشی خستەڕوو: هەڵمەتەكە منداڵانی‌ ڕۆژە تاوەكو پێنج ساڵان دەگرێتەوەو پێویستە هاوڵاتیان و دایكان و باوكان هاوكاری تیمە تەندروستییەكان بن و ماڵ بەماڵ تیمەكان دەگەڕِێن، هاوكات لەهەموو بنكە تەندروستییەكانیش ئەو هەڵمەتە بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

س ب