وادەی‌ واژۆكردنی‌ ڕێكەوتنەكەی یەكێتی و پارتی دواخرا

08/04/2019 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە ڕێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی واژۆبكرێت، بەڵام ڕێوڕەسمی واژۆكردنەكە دواخرا بۆ چەند ڕۆژێكی دیكە.

 

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی‌ بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: لەسەر داوای هەردوولا ڕێوڕەسمی واژۆكردنی ڕێككەوتنامەی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، بەڵام ڕێككەوتنەكە لەم هەفتەیەدا دەبێت.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە لەهەولێر ڕێككەوتنێكی چوار ساڵە لەنێوان یەكێتی و پارتی لەسەر كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ بكرێت.

 

 

 

س ب