عادل عبدالمهدی چاوه‌ڕێی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمه‌

08/04/2019 - 17:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عبدالمهدی بریاری داوه‌ دوای پێكهێنان حكومه‌تی نوێی هه‌رێم سه‌ردانی هه‌ولێر بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی به‌ "بغداد الیوم" راگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عبدالمهدی سه‌ركرده‌ كوردیه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه‌ی كه‌ نیه‌تی وایه‌ دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ هه‌رێم سه‌ردانی هه‌ولێر بكات.

مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و خاله‌ ناكۆكیانه‌ی كه‌له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێم هه‌یه‌ كۆتایی پێبهێنن به‌تایبه‌ت مه‌له‌فی نه‌وت و داهات و خاڵه‌ سنوره‌كان.

سه‌باره‌ت به‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یانداووه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ هه‌رێم سه‌ردانه‌كه‌ ده‌كات چونكه‌ ئه‌و حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم ته‌نها كار به‌رێكه‌ره‌ و نایه‌وێت گفوگۆكانی له‌گه‌ڵ ئه‌م كایبنه‌یی ئێستا بێت.