ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، سەرۆكی حزبی ئیسلامی عێراقی كۆبوونەوە

09/04/2019 - 08:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، سەرۆكی حزبی ئیسلامی عێراقی تاوتوێ دۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدایان كرد.

لەدرێژەی دیدارەكانیدا، (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و وەفدی یاوەری لەبەغدا، سەردانی (د. ئەیاد سامەرائی) سەرۆكی حزبی ئیسلامی عێراقی كرد.

لەدیدارەكەدا هەردوولا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدایان كرد.

(د. ئەیاد سامەرائی) خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدارە دەربڕی و ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوڕێم مامۆستا سەڵاحەددین هاوڕابووین كە كێشەكان لەڕێگەی گفتوگۆو دیدارو لەڕێگەی دەستورەوە چارەسەر بكرێن.

هەروەك ڕاشیگەیاند، یەكگرتوو تایبەتمەندی خۆیی و تێڕوانینی خۆی هەبووە بۆ كێشەكان و چارەسەركردنیان كە ‌دیدو تێڕوانینی جیاوازو جوانن.