نهێنییەكی تری ڕێكنەكەوتنی پارتی و یەكێتی بزانن

09/04/2019 - 08:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

هەرچەندە بڕیاربوو یەكێتی و پارتی بە فەرمی ڕێككەوتنی نیوانیان دەربارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم واژۆ بكەن، بەڵام بەفەرمی ڕێكناكەون و دوایان خستووە بۆ كاتێكی نادیار.

میدیاكانی پارتی و یەكێتی دواخستنی ڕێككەوتنی فەرمی حزبەكانیان ڕاگەیاند بۆ كاتێكی تر.

یەكێك لە هۆكارەكانی ئەو رێكنەكەوتنە پەیوەندی بە ناوی كاندیدەكان هەیە، بە تایبەت كاندیدەكان بۆ ئەو پۆستە ئەمنیەكان.

ئەگەرچی لە (3) ی ئەم مانگەدا پارتی و یەكێتی بەزارەكی ڕایانگەیاند، كە بەڕێككەوتن گەیشتوون بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام تا ئیستا ڕێككەوتنەكە فەرمی نییەو واژۆی لەسەر نەكراوە، بڕیاربوو دوێنێ‌ بەفەرمی واژۆی بكەن، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەوە واژۆكردنەكە نەكراو بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

دەربارەی دواخستنی ڕێككەوتننامەكەیان، پارتی و یەكێتی هیچ ڕاگەیەندراوێكی فەرمییان بڵاونەكردۆتەوە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە، كە هۆكاری دواخستنەكە نیگەرانییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بێت دەربارەی زیاتركردنی كەسێكی تر بۆ جێگر یاخود ڕاوێژكاری سەرۆكی هەرێم، كە گۆڕان بە مافی خۆی دەزانێت یەك جێگیر هەبێت و ئەوەش كاندیدی ئەوان بێت، بەوپێیەی لە ڕێككەوتنیان لەگەڵ پارتیدا بەڵێنی ئەو پۆستەیان پێدراوە.