له‌ سلێمانی هاوڵاتیه‌ك به‌ دەستڕێژى گولـلە كوژرا

09/04/2019 - 16:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا و له‌شاری سلێمان و نزیك شەقامی مه‌لیك مه‌حمود  دەستڕێژى  گولـلە لە کەسێک کراوە و دوای گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس رایگه‌یاند : کەمێک پێش ئێستا ھاووڵاتییەک لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە نزیک پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بەفیشەک کوژرا،ھێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تیمەکانی بەڵگە و تاوان لێکۆڵێنەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە دەکەن.

له‌لایه‌كی تر به‌گوێره‌ی قسه‌ی هه‌ندێك له‌ شایتحاڵه‌كان ، سێ کەس لەنێوان خۆیاندا بووە بە شەڕیان، دواتر کەسێکیان چوار فیشەکی بە یەکێکی دیکەیانەوە ناوە و کەسەکەش پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.