دادگای فیدرالی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نایه‌ته‌ ده‌نگ

09/04/2019 - 17:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 
بەغدا ناتوانێت هەرێم پابەند بكات بە میكانیزمی دابەشكردنی موچە و دادگای فیدراڵیش لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نایەتەدەنگ.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند: هەرچەند بەغدا پارە بۆ موچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەكات، بەڵام ناتوانێت پابەندی بكات بەوەی كە بەو میكانیزمەی خۆی دەیەوێت، لە هەرێم پارەكە دابەشبكرێت.
وتیشی: تەنانەت دادگای فیدراڵیش ناتوانێت لەسەر ئەو بابەتە بێتەدەنگ و هەرێم ناچار بكات بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران، بەوپێیەی ئەو دادگایە دوو تایبەتمەندی هەیە، یەكەمیان پێدانی رونكردنەوەیە لەسەر دەقە دەستورییەكان و دووەمیش یەكلاكردنەوەی ئەو پرس و بابەتانەیە كە دەبێتە هۆی دروستبوونی ناكۆكی و ململانێ لەنێوان دامەزراوەكاندا.
 
بەوتەی ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەو 724 ملیار دینارەی كە لەماوەی رابردوودا بەغدا ڕەوانەی هەرێمی كرد، 522 ملیار دیناری تایبەت بووە بە موچەی مانگی سێی ئەمساڵ و ئەوەی كە ماوەتەوە، جیاوازی موچەی دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵ بووە.