سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بریاریدا چوار موچه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بنێرێت

10/04/2019 - 14:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
ئەگەرچی لە ماوەی رابردوو چەندین جار داوا كراوە بری موچەی دیاری كراوی هێزی پێشمەرگە لە بودجەی عێراق بنێردرێت، كەچی ئەمرۆ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق بڕیاریدا موچەی چوار مانگ بەسەریەكەوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت، پئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕی پارەكەو وادەی ناردنی بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات.
ناسر هەركی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: وەزارەتی بەرگری عیراق نوسراوی فەرمی كردوە بۆ وەزارەتی دارایی، پارەی چوار مانگی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بخرێتەسەر حسابی وەزارەتی دارایی و ڕەوانە بكرێت.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، لەبەرئەوەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی‌ هەرێم بەیاناتی لەلای وەزارەتی بەرگری نییە، لەنوسراوەكەدا كە عادل عەبدولمەهدی واژۆی كردوە، ئەوەخراوەتەڕوو داوادەكەین پارەی پێشمەرگە بخرێتەسەر وەزارەتی دارایی و لەگەڵ موچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت.

ناسر هەركی ئەوەشی بۆ تۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوە، پارەكە بۆ موچەی مانگەكانی (1، 2، 3و 4)ی ئەمساڵەو بڕەكەشی (816) ملیار دینارە، لەگەڵ موچەی فەرمانبەران دەنێردرێت.

ن.ش