یەكگرتووی ئیسلامی و تەیاری سەدر كۆبوونەوە

11/04/2019 - 08:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاندی یاوەری لەبەغدا سەردانی رەوتی سەدریان كردو لەلایەن (د. نسار روبێعی) بەرپرسی دەستەی سیاسی و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەكوتلەی سەدر پێشوازی كران.

هەردولا بیرو ڕایان ئاڵوگۆڕكرد لەسەر كۆی پرۆسەی سیاسی و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغداو چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان لەڕێگەی دەستورو تەوافقی سیاسیەوە تەئكیدی لێ كرایەوە.