ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی دکتۆر ئەحمەد مەساری دەکات

11/04/2019 - 22:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

 

لەمیانەی سەردانە چەند ڕۆژیەکەی بۆ شاری بەغدا ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 11\4\2019 بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وشاندی یاوەری سەردانی دکتۆر ئەحمەد مەساری سەرۆکی حزب الحق الوطني کرد.

لەدیدارەکەدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دووپاتی کردەوە کەپێویستە پرۆژەی نیشتیمانی جێگەی پرۆژەی تائیفی بگرێتەوە هەموو لایەک هاوکاربن ونەهێڵن وڵات ببێتە مەیدانی توندو تیژی و تیرۆر یان یەکلاکردنەوەی ئەجێندای دەرەکی هەروەک هەمولایەک، پشتیوانی چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بن وڵات لەکەش و هەوای میلیشا دەرباز بکرێت.