پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و خانووه‌ به‌ره‌ له‌موچه‌ی ئه‌م توێژه‌ بردراوه‌

13/04/2019 - 15:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئه‌گه‌رچی وه‌زیری دارایی  رایگەیاند، هیچ بڕیارێک نییە بۆ وەرگرتنەوەی پێشینەکان لە فەرمانبەران بەڵام پێشینه‌ له‌ لیوایه‌كی هێزی پێشمەرگە بڕاوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگه‌یاندوه‌، کێشەکە پەیوەندی بە وەزارەتەوە نییە و بەو جۆرە داوای لیستی موچەخۆرانیان نەکردووە، بەڵام بەرپرسی ژمیریاری لیوای نۆ بەو جۆرە لیستی ئامادەکردووە کە پێشینەکانی لێبڕاوە.

سەرچاوەکە ئه‌وه‌شی بۆ ئێن ئارتی  ئاشكرا كردوه‌ ، بە بەشی ژمێریاریی لیواکەیان وتووە لیستێکی ئاسایی ئامادە بکەن کە لێبڕینی پێشینەی تێدا نەبێت، بەڵام وتویانە فریا ناکەوین،  لیواکە دەتوانن پەیوەندی بە خەزێنەوە بکەن و ئەو لێبڕێنە بگەڕێننەوە.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەرگرتنەوەی پارەی پێشینەکانی خانوبەرە و هاوسەرگیریی راگیراوە و پێشتریش رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری رایگه‌یاندبوو، لە ئێستادا هیچ بڕیارێک نییە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پێشینانە.