سبه‌ینێ موچه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرێت

14/04/2019 - 14:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە راگەیاندراوێكدا پەروەردەی قەزای پشدەر داوا لە مامۆستایانی وانەبێژی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەی دەكات سبەینێ دووشەممە سەردانی بەشی دیوان بكەن بۆ وەرگرتنی پارەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر لە راگەیاندراوێكدا لە لاپەرەی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردووەتەوە داوا دەكات ، سبەینێ دووشەممە 15ی نیسانی 2019، كاتژمێر نۆ سەردانی دیوان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی 12ی 2018.

جێگەی ئاماژەیە دابەش كردنی ئەم برە پارەیە لە كاتێكدایە كە تا ئێستا بەشێكی مامۆستایانی سنووری سلێمانی هیچ پارەیەكی ئەمساڵی خوێندنیان وەرنەگرتووە.