خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕاگه‌یه‌نرا

15/04/2019 - 14:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابووری هه‌رێم خشته‌یه‌كی‌ نوێی دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ راگه‌یاندو سبه‌ینێ ته‌نها موچه‌ی وه‌زاره‌تی‌ داد دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری‌ به‌ ره‌سمی گه‌نجینه‌كان و بانكه‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 16ی 4ی 2019 ته‌نها موچه‌ی  وه‌زاره‌تی داد دابه‌شده‌كرێت.

هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندجارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌موو 30 رۆژ جارێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (1) به‌خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

كوردیو ئەوەی زانیوە كە هۆكاری خاوی به‌ڕێوه‌چوونی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (1) بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ تائه‌مڕۆ 15ی 4ی 2019، (453)ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمیش پاره‌ی ته‌واوی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.