وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە

شكۆ 18/04/2019 - 14:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خشتەیەکی ئاڕاستەی گەنجینەکان کردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەیەکی ئاڕاستەی گەنجینەکان کردووە و بە گوێرەی ئەو خشتەیە ڕۆژی یەکشەممە  مووچەی وەزارەتەکانی و وەزارەتی کارەبا  و گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان،  شارەوانی و گەشتوگوزار، کشتوکاڵ و ئاودێری، لەگەڵ مووچەی دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، دەستەی ژینگە، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن، دەزگای مین، دەستەی وەبەرھێنان، دەستپاکی و ناوجە کوردستانییەکان دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئاشکراشیکردوە رۆژی دووشه‌ممه‌ مووچەی وەزارەتەکانی پیشەسازی و بازرگانی، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە خەرج دەکرێت.

ڕوونیشی کردووەتەوە دواین چین کە مووچە وەربگرن خانەنشینی مەدەنییە کە ڕۆژی سێشەممە مووچە وەردەگرن.