خشتەی دابەشكردنی مووچەی رۆژی یەكشەممە و دوو شەممە و سێ شەممە لە كوردیو بزانە

SHKO 19/04/2019 - 06:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خشتەیەکی ئاڕاستەی گەنجینەکان کردووە.


وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەیەکی ئاڕاستەی گەنجینەکان کردووە و بە گوێرەی ئەو خشتەیە ڕۆژی یەکشەممە مووچەی وەزارەتەکانی و وەزارەتی کارەبا و گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، کشتوکاڵ و ئاودێری، لەگەڵ مووچەی دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، دەستەی ژینگە، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن، دەزگای مین، دەستەی وەبەرھێنان، دەستپاکی و ناوجە کوردستانییەکان دابەش دەکرێت.


وەزارەتی دارایی ئاشکراشیکردووە مووچەی وەزارەتەکانی پیشەسازی و بازرگانی، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە  لە رۆژی دووشەممە خەرج دەکرێت.


ڕوونیشی کردووەتەوە دواین چین کە مووچە وەربگرن خانەنشینی مەدەنییە کە ڕۆژی سێشەممە مووچە وەردەگرن.