هەفتەی داهاتوو بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم رۆژێك پشووە

SHKO 20/04/2019 - 08:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەپێی خشتەی پشووی بۆنه‌ و یاده‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌، هه‌فته‌ی داهاتوو رۆژی چوارشه‌مه‌ به‌بۆنه‌ی رۆژی كرێكاران پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سەرجەم فەرمانبەران.

ساڵی 1886 لە ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکا کرێکاران خۆپیشاندانیان بۆ ئەوە دەکرد کاژێرەکانی کارکردن بۆ هەشت کاژێر لە رۆژێکدا کەمبکرێنەوە، بەڵام خۆپیشاندانەکە گرژی تێکەوت و پۆلیس هێرشیکردە سەر خۆپیشاندەران و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، پاشان 7 کەس کە رێبەرایەتیی کرێکارانیان دەکرد، لەسێدارەدران.

دواتر لە ساڵی 1889 کۆنگرەی نێودەوڵەتیی کرێکاران لە پاریس، لەسەر پێشنیازی نوێنەری کرێکارانی ئەمریکا، رۆژی یەکی ئایاری وەک رۆژی کرێکاران دەستنیشان کرد، دوای ئەوەش زۆربەی وڵاتانی جیهان رۆژەکەیان بەفەرمی ناساند.