هەورە بروسكە لەنەخۆشخانەی زاخۆ دەدات

22/04/2019 - 09:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

بەهۆی بارینی بارانێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو هەورە بروسكە لە نەخۆشخانەی گشتی زاخۆ دەدات و بەهۆیەوە ترس و دڵ ڕاوكێیەكی زۆر لای نەخۆشەكانی ناو نەخۆشخانە و كارمەندەكان دروست بوو.

بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی زاخۆ ڕایگەیاندووە: بەهۆی بەهێزی هەورە بروسكەكەوە زیانی ماددی بەر باڵەخانەی نەخۆشخانەكە گەیشت و هەروەها ترسێكی گەورەی لای نەخۆشەكان دروست كرد.

ڕاشیگەیاند: لەو ڕووداوە سروشتییەدا خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووەو تەنیا زیانی ماددی لێكەوتۆتەوە.