كاتی گه‌رانه‌وه‌ی برێك پاره‌ی موچه‌ خۆران دیاری كرا

22/04/2019 - 14:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
ئەگەرچی تا ئێستا هیچ رێنمایەك بۆگەرانەوەی پێشنەكان نیە ، بەڵام لە موچەی مانگی یەكی هەندێك لە موچە خۆران پێشنەكان بردراون ، لە ئێستادا یەكێك لە گەنجینەكانی‌ سەر بەوەزارەتی‌ دارایی‌ لە سلێمانی‌ ئاشكرای دەكات، ئەو لێبڕینەی‌ لەموچەی‌ مانگی‌ یەكی‌ ئەمساڵ لە هێزەكانی‌ پێشمەرگە و ئەفسەران بڕاوە دەستدەكرێتەوە بەخەرجكردنی‌ و راشیدەگەیەنن بەزوترین كات بۆیان دەگەڕێندرێـتەوە.
میدیاكانی نزیك لە یەكێتی ئاشكرایان كردوە، پێشتر هیچ رێنماییەك بۆ لێبڕینی پێشینەی‌ هاوسەرگیری و پێشینەكانی‌ دیكە لەهێزەكانی‌ پێشمەرگە نەبوە، بۆیە كە لەموچەی‌ مانگی‌ یەكی ئەمساڵدا پێشینەكە بڕدراوە بەهەڵە بووە و ئەو موچەخۆرانەی‌ كە پێشینەكەیان لێبڕاوە بۆیان خەرجدەكرێـتەوە.
ئەوەشیان باس كردوە، هەر فەرمانگە و دامەرزراوەیەكی‌ هێزە ئەمنییەكان كە پێشینەی‌ لێبڕاوە لەموچەی‌ مانگی‌ یەكدا بۆیان دەگەڕێندرێتەوە و ئێستا دەتوانن سەردانی‌ گەنجینە بكەن و كاری‌ پێویستیان بۆ بكرێت، پێشتر هیچ رێنماییەك دەرنەچوە كە لێبرینی‌ پێشینەكان دەستپێبكاتەوە، بۆیە ئەگەر هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان لەموچەی‌ مانگی‌ یەكدا لێیان بڕدرابێت و دەتوانن لەئێستاوە سەردانی‌ گەنجینە بكەن و پارەكەیان بۆ خەرج دەكرێتەوە.