ئه‌مڕۆ موچه‌ی ئه‌م شوێنه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

23/04/2019 - 09:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ و ئەمڕۆش کۆتایی بە دابەشکردنی موچەدێت. 

 

بەپێی ئەو خشتەیەی کە وه‌زارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابەشکردنی موچە خستویەتییە روو، ئەمڕۆ سێشەممە موچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەکرێت.

 

بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دێت.