وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم باس له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات

25/04/2019 - 14:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كەلە میدیا عێراقی و كوردستانیەكان دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاو دەكرێتەوە ، وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هەندێك دەنگۆ كە لەلایەن چەند رونكردنەوەیەك دەدات.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە ئاستی سیاسیدا ئاساییە و پاش دەست بەكار بوونی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق، هاموشۆكانی هەولێر و بەغدا لە بواری ئەمنی، سیاسی و كۆمەڵێك بواری دیكە بەردەوامە، وە پرسی بودجە یەكێكە لەو بابەتانەی كە بەشێوەیەكی كاتیش بێت، داڕشتنێكی گونجاوی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بۆ دۆزراوەتەوە و ئەوان هەوڵدەدەن ھاوكاری یەكتر بن تاوەكوو ”سیاغەیەكی گشتگیر و ھەمیشەیی بدۆزینەوە كە لە بەرژەوەندیی خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستانیش بێت.

لەو لێدوانەی بۆئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، دزەیی رایگەیاند : مەترسی لەسەر بڕینی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نییە.